ناو بۆ ئه‌زمونکردن: x3demoa
ووشه‌ی تێپه‌ڕبوون : x3demoa
1. پاره‌دان له هۆست بۆ کورد: گه‌ر یه‌که‌م جاره هۆست و دۆماین له ئێمه بکڕیت ئه‌وا سه‌ره‌تا پاره ده‌ده‌یت ئه‌و کات ئێمه هه‌ژمارت بۆ دروست ده‌که‌ین. جاری دووهه‌م واتا پاش ساڵێک ئه‌گه‌ر هه‌ژماره‌که‌ت بۆ ساڵێک بوو، پاش ئه‌و ساڵه ده‌بێت به‌ر له‌مانگێک ئاگادارمان بکه‌یته‌وه له‌وه‌ی که هه‌ژماره‌که‌ت نوێ ناکه‌یته‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌ژمارت نوێ کرده‌وه ئه‌وا ده‌بێت له هه‌مان ئه‌و ڕۆژه‌ی که یه‌که‌م جار هه‌ژمارت کریووه پاره‌ی نوێ کردنه‌وه بده‌یت. ئه‌گینا به پێچه‌وانه‌وه هه‌ژمارت ڕاده‌گیرێت.
2. سه‌باره‌ت گواستنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕ بۆ هۆست بۆ کورد: ئه‌گه‌ر به‌هۆی ڤایرۆسه‌وه وویستت ماڵپه‌ڕه‌که‌ت بگوێزیته‌وه بۆ ڕاژه‌ی ئێمه ئه‌وا ئێمه ماڵپه‌ڕه‌که‌ت بۆ ده‌گوێزینه‌وه سه‌ر ڕاژه‌ی خۆمان به بێ ڤایرۆس هه‌رچی کاری دروستکردنی ڕووکار و پلوگین و زیادکاریه‌کانه ئه‌وه کاری خۆت ده‌بێت. ئه‌گه‌ر له به‌ر خراپی هوست و ڕاژه‌یه‌کی تر وویستت ماڵپه‌ڕت بگوێزیته‌وه سه‌ر ڕاژه‌ی ئێمه ئه‌وا ئێمه ماڵپه‌ڕت به بێ کێشه و به ڕووکار و پلوگینه‌کانیشه‌وه بۆ ده‌گوێزینه‌وه.
3. هۆست بۆ کورد به‌ر په‌رس نابێت له‌ناوه‌ڕۆکی هیچ ماڵپه‌ڕێک که لێی کڕدراوه. سه‌باره‌ت په‌ڕگه و به‌رهه‌می مافپارێزراو له‌سه‌ر ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی که له هۆست بۆ کورد کڕاون هیچ مامه‌ڵه‌یه‌ک ناکه‌ین هه‌تا په‌یوه‌ندیمان پێوه ده‌کرێت له لایه‌ن که‌سی خاوه‌ن به‌رهه‌مه‌وه. ئه‌و کاته کڕیار ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه له لابردنی ئه‌و په‌ڕگانه‌ی که ماف پارێزراون.